33 ساڵ بەسەر راپەڕینە مەزنەکەی شاری سلێمانی تێپەڕدەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینە مەزنەکەی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت و لەو رۆژەشدا بەسەرپەرشتیی ئیداریی و حزبی، چەند بۆنە و مەراسیمێکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت،

لە رۆژی 7ـی ئاداری 1991، خەڵکی سلێمانی لەدژی دەسەڵاتی سەرکوتکەر و دڕندانەی رژێم راپەڕین و تەواوی دامودەزگاکانی ئەوکاتی حزبی بەعسیان راماڵی.

جەماوەری شاری سلێمانی لە رۆژی 7ـی ئاداری 1991 لە دژی دەسەڵاتی حزبی بەعس راپەڕی بەیانی ئەو رۆژە ھەر زوو ھەڵیانکوتایە سەر بنکەی حامیەیی پۆلیس و سەرا و ئازادیان کرد، ھەروەھا بۆ بەیانی8ی ئادار باڵەخانەی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و سەربازگەی سەلام و بنکە سەربازییەکانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆڵ کرد، لەماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا تەواوی هێزە ئەمنییەکانی رژێمی بەعسیان لە شارەکە راونا و شارەکەیان ئازادکرد،

لە ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانیدا بڕیارە ئەمڕۆ چەند چالاکییەک لە شارەکە بەڕێوەبچێت کە دیارترینیان بەڕێوەچوونی ماراسۆنێکی پاسکیلسوارییە کە بە سەرپەرشتیی بەشی گەنجانی مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە هەر لە هەمان رۆژدا و کاتژمێر 6ـی ئێوارە، ئۆرکێسترای ماڵی میوزیک یەکەمین کۆنسێرتی خۆی بە بەشداریی هونەرمەندان حەمید بانەیی و کامەران مستەفای تیپی بابانی کۆن لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا