سزای لەسێدارەدانی ژنێك هەڵدەوەشێندرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی حاڵەتی دوو گیانبوونی، سزای سێدارەی ژنێکی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە، لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت “لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای سێدارەی زارا فەرهادی کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشاوەتەوە و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی هەڵوەشانەوەی سزاکەی پێڕاگەیەندراوە.

رێكخراوەكە هۆكاری هەڵوەساندنەوەی سزای ناوبراوی بۆ ئەوە گەراندووەتەوە، كەزارا فەرهادی لە کاتی دەستبەسەر کردن دوو گیان بووە و منداڵەکەی هەر لە ناو بەندیخانەی لەدایک بووە و ئەوە دوو ساڵە لەگەڵ ناوبراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیەیە.

لەزانیاریەكانی راپۆرتەكەدا ئاماژەبۆ ئەوەكراوە، ئەو ژنە لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2019، بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەركراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا