منداڵێكی كورد بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەبرێتە ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هەنا کە منداڵێکی ئێزدییە و لەم دواییانە لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوو، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری بەپەلە گەیشتە نەخۆشخانەی شیبا لە ئیسرائیل.

ماوەی مانگێکە پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە خێزانی ئەو منداڵەیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی منداڵەکە پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە و دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا نەشتەرگەری بۆ بکرێت ئەگەرنا گیان لەدەستدەدات.

لە بڵاوکرداوەکەی ماڵەپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیلدا هاتووە، هۆکاری دواکەوتنی گواستنەوەی هەنا لە کوردستانەوە بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ رێکار و بەربەستە بیرۆکراتییەکان و هۆکارەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مانگی رابردوو، رێکاری بیرۆکراتی رێگری لە ژمارەیەک منداڵ و ئەکادیمییەکی هەرێمی کوردستان کرد لە گەیشتیان بە ئیسرائیل بەمەبەستی چارەسەر، لەگەڵ ئەوەی زۆر پێویستیان بەوە بوو لەوێ چارەسەر وەربگرن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا