پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كوشتارگەی هاوچه‌رخی سلێمانی ئاماری كوشتاری بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش 341 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووك و 478 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە هەناردەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە.
شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگەی هاوچه‌رخی سلێمانی به‌پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند، كۆی ئه‌و گۆشته‌ی هەناردەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاو بوون بۆ بەكارهێنان.
وتیشی، بڕی 4 تۆن و 850كیلۆ گۆشتیش لەلایەن تیمی پزیشكی ڕەتكراوەتەوە و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراوە، كە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاو نەبوون بۆ بەكارهێنان.
لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگەی هاوچه‌رخی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، بۆ دابینكردنی گۆشتێكی پاك‌و تەندروست بۆ جەژنی قوربان، لەماوەی 5رۆژدا 9 هەزار‌و 571 سەر ئاژەڵی بچووك‌و 683 سەر ئاژەڵی گەورە سەربڕاون.
به‌وته‌ی لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگەی هاوچه‌رخی سلێمانی به‌به‌راورد به‌جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ 300 تۆن گۆشتی زیاتریان بۆ بازاڕه‌كانی سلێمانی هه‌نارده كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماده‌كارییی وردیان كردووه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربوون كه له‌ئێستادا له‌پارێزگاكانی زیقارو كه‌ركوك سه‌ری هه‌ڵداوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رایگه‌یاند ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی قوربانی ئه‌نجام بده‌ن ده‌وانن له‌رۆژانی یه‌كه‌م و دووه‌می جه‌ژن سه‌ردانی كوشتارگه‌كه بكه‌ن و له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی پزیشكی ئاژه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن به‌قوربانی.