کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی تشرینی یەکەم، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 1 بۆ 3 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

هاوکات راشیگەیاند، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 9ـی تشرینی یەکەم کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی گشتی کەشوهەوای سبەی وەک ئەمڕۆ یەکشەممە دەبێت و ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

شایەنی باسە، پاش دابەزینی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەفتەی رابردوودا، بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی، لە 72 کاتژمێری رابردوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتیی، 3 بۆ 6 پلە بەرزتربوونەتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا