بانکی ناوەندی کۆی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی، خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکەکەی لە عێراق راگەیاند کە کۆی گشتیی نزیکەی 193 ملیۆن دۆلارە.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 1-10-2023، بڕی 192 ملیۆن و 920 هەزار و 710 دۆلاری خستووەتە ناو بازاڕەکانی عێراقەوە. لەو بڕەش، 173 ملیۆن و 290 هەزار و 710 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و 19 ملیۆن و 630 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینەییە.

بانکی ناوەندی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی نرخی دیناری وڵاتەکەی بەرامبەر بە دراوی بیانی. عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، بانکەکەیان لەرێگەی قەدەغەکردنی مامەڵەی دۆلار لە ناوخۆی وڵات، دەیانەوێت بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبکەنەوە.

هاوکات دەشڵێت، لە ساڵی داهاتووەوە لە رێگەی بەستنەوەی پرۆسەی حەوالەکردن بە مامەڵە نێودەوڵەتییەکانەوە، عێراق رێڕەوەی فرۆشی نەختینەیی خۆی رێکدەخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا