قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکووک هەڵگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کەرکووک هەڵگیراوە.

دوای پشێوییەکانی دوێنێی کەرکووک، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە کەرکووک راگەیەندرا.

عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووکیش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلوولی 2023، بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆی لە شارەکە راگەیاند.

لە ئێستادا دۆخی کەرکووک ئارامە و هاوڵاتییان بەشێوەیەکی ئاسایی هاتووچۆی خۆیان دەکەن و خێوەت و بارەگای عەرەب و تورکمانی هاوردە لەبەردەم فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان هەڵگیراون و رێگەکە بەرووی هاوڵاتییاندا کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاری رادەستکردنەوەی باڵەخانەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی دواخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا