6 رۆژە بڕیاری ئازادكردنی بەدەل بەرواری دەرچووەو ئازاد نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس:
ماوەی شەش رۆژە فەرمانی ئازادكردنی بەدەل بەرواری لەشاری دهۆك دەركراوە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەكراوە، كە هێزە ئەمنییەكان رێگە نادەن پارێزەرەكانی چاویان بەناوبراو بكەوێت.

ریڤینگ یاسین پارێزەری بەرگریكار لە مامۆستا بەدەل بەرواری لەدادگای دهۆك بە پۆڵەتیك پرێسی وت: لەلایەن دادگای دهۆكەوە ماوەی شەش رۆژە فەرمانی ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دەركراوە، بەڵام ئاسایش ئازادی ناكات.

ئەو پارێزەرە وتیشی: هێزە ئەمنییەكان هۆكاری ئازادنەكردنەكەیمان پێناڵێن، تەنانەت رێگەش نادەن، كە چاومان بە مامۆستا بەدەل بەرواری بكەوێت.

ریڤینگ یاسین باسی لەوەكرد، بڕیارەكەی دادگای دهۆك بڕیارێكی بوێرانەیە، چونكە دەزگا ئەمنییەكان خەڵك دەستگیردەكەن بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، بەڵام دادگای دهۆك بڕیاریدا، كە ئەمە ئازادی رادەربڕینە و لەماددەی 38 ی دەستووری عێراق رێگەی داوە بەئازادی خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین.
بەهۆی ئامادەكاریی و بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە، زیاتر لە مانگێكە بەدەل بەرواری لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی دهۆكەوە دەستگیركراوە و لە زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆك زیندانیكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا