عێراق؛ ئەندامێکی سوپای پاسداران و 4 هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەمریکی، سزای زیندانی هەمیشەییان بەسەردا درا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانەکانی کەرخ، بڕیاریدا سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران و 4 هاوڵاتیی عێراقی دەکرد، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی (ستیڤن ئێدوارد ترۆڵ) لە رێکەوتی 7ی تشرینی دووەمی 2022.

ستیڤن، ساڵی رابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا، لەوکاتەی لەگەڵ خێزانەکەیدا بوو لەناو ئۆتۆمبێلەکەی بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

لەپاش مانگێک لە رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ژمارەیەک کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییە ئەمریکییەکە دەستگیرکرد. پاش لێکۆڵینەوەی ورد کە چەندین مانگی خایاند، کەمێک پێش ئێستا دەسەڵاتی دادوەری باڵای عێراق پاش سەلماندنی بەڵگەکان بڕیاریدا بە بەندکردنی ئەندامێکی سوپای پاسداران و 4 هاوڵاتی دیکەی عێراقی بە تۆمەتی کوشتنی ستیڤن ترۆڵ.

ستیڤن ترۆلی تەمەن 45 ساڵ کە کارمەندی رێکخراوێکی فریاگوزاری بوو لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا لە 7-11-2022 لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا