هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەندامێكی داعش دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنی ئەندامێكی داعشیان لە قامشلۆی‌ رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند كە خۆی بۆ ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی ئامادە دەكرد.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویكردووەتەوە،دەڵێت، تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سەر بەهێزەكانی سوریای دیموكرات ، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە شارۆچكەی تەل حەمیس لە سنوری قامشلۆ ئەنجامداوە و بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەندامێكی داعش.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكینەكانیان توانیان شوێنی ئەو تیرۆریستە گەمارۆبدەن و دەستگیری بكەن، بەو پێیەی هێزەكانیان زانیارییان لەسەر ئامادەكارییەكانی ئەندامەكەی داعش هەبوو بۆ ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی، لە هەمانكاتدا توانیویانە دەست بەسەر هەندێك چەك و تەقەمەنیدا بگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو تیرۆریستە لە تەل حەمیس و گوندەوارەكانی كردەی تیرۆریستی ئەنجامداوە و بەشداری چەندین هێرشی تیرۆریستی كردووە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات و دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەكانی كردۆتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا