حكومەتی عێراق چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەى نوێنەرى بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە سەردانى سەرۆك وەزیرانی عێراقى کرد و داواکارى خۆیانى پێگەیاند، رۆژی یەکشەممە لیژنەیەكی وەزارەتی تەندرووستیی عێراق سەردانى هەڵەبجەیان کرد و بەڵێنی هەموو چارەسەرێكی پزیشكیان بە بریندارانی چەكی كیمایی داوە.

رۆژی یەکشەممە لیژنەیەكی وەزارەتی تەندرووستیی عێراق سەردانى شارى هەڵەبجەیان کرد و لە بینای نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هۆکارى سەردانەكەیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خستە ڕوو.

دكتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێشوازیمان لە تیمێكی پزیشكیی كرد، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری تەندرووستیی عێراق هاتوونەتە هەڵەبجە بە مەبەستى بینین و پشكنین بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی.

وتیشی، دڵینایی دەدەینە هەموو بەركەوتووانی چەكی كیمیایی کە سەرجەمیان چارەسەر دەكرێن، سەردانی لیژنەكەی وەزارەتی تەندرووستیی عێراقیش، بە مەبەستى بینین بۆ چارەسەركردنیان درێژەى دەبێت و داواشمان لێكردوون نەخۆشخانەكەمان بكرێتە سەنتەرێكی نیشتیمانی بۆ چارەسەریی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی.

دكتۆر وائل سەعداوی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی عێراق لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی، بە خێرایی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەكەین، ئەو بریندارانەی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەڵەبجەوە ناوەكانیان بۆ ناردووین چارەسەر و پشكنینان بۆ دەكەین، هەر پێداویستیەكی دیكەشیان پێویست بێت لە ناوخۆ یان دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەرەكانیان بۆیان دابین دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا