پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئامار و داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە23ی ئاب، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، مانگی ڕابردوو بەبەهای یەک ملیار و 330 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەمانگی تەمموزدا 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، کە تێکڕای هەر بەرمیلێک بە 78.003 دۆلار فرۆشراوە و کۆی گشتی داهاتەکەش یەک ملیار و 330 ملیۆن و 475 هەزار دۆلار بووە.
ڕوونیکردەوە، نەوتەکەی عێراق لەلایەن 40 کۆمپانیای جیهانییەوە کڕدراوە.