حکومەتی فيدرال لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

بەپێی دەستووری ساڵی 2005ی عیراق، باشووری کوردستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا، بە ناوی هەرێمی کوردستان جێگیر کرا. هەرێمێکی ناو عیراقی فیدراڵ
ئەوەش لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا و لەدوای رێکەوتننامەی لۆزان و دابەشکردنی هەر چوار پارچەکەی کوردستانی گەورە بۆ یەکەمین جاربوو لە دوایی ئەو مێژووەوە پارچەیەکی کوردستان بە هەرێمێکی سەربەخۆ بناسێنرێت و ماف و  شایستە دارایی و سیاسیەکانی دەستەبەربکرێت و زامن بکرێت، کە ئەویش پشکە گەورەکەی خوالێخۆش بوو سەرۆک مام جەلال بەدەستی هێنا. بۆیە دەتوانم بڵێم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای پڕۆسەی ئازادیی عیراقەوە درکی بەوە کردبوو، کە چەقی یەکلاکردنەوە و بەدەستخستنی سەرجەم مافەکانی گەلی کورد لە بەغدایە، چونکە دەستوور و یاسا ئەو مافەی بە کورد داوەو لە بەغدای پایتەختی حکومەتی فیدراڵی زامنی مافەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێم پێویستە بکرێت.

بۆیە سیاسەتی دوورکەوتنەوە و لادان لە دەستوور و یاسا بەرکارەکانی عیراق بە زیانی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە، لە کۆتایی هەر زیانێکیشدا هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن! وەک ئەوەی بینیمان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا خۆدوورخستنەوە و پێشێلکردنی دەستوور چ زەبرێکی سیاسی و دارایی بە هەرێمی کوردستان گەیاند، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیش.

لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێم، تاک و کۆمەڵگەش بەگشتی کەوتە بارودۆخێکی سە ختی ئابووری و ژیان بە جۆرێک راوەستا، کە بەشێکی زۆری پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان راوەستان! تا وایلێهات حکومەت نەیدەتوانی مووچەی فەرمانبەرانی بدات، تا نیو مووچە و دواکەوتن و بایکۆتی فەرمانبەران، ئەو بارودۆخە لای بەشێک لە هاوڵاتیان بووە هۆی نەمانی ئینتیما بۆ خاک و نیشتمان و پیرۆزییەکان، چونکە ژیانی تاک و کۆمەڵگە بە تەواوی راوەستا.
لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێم، تاک و کۆمەڵگە بەگشتی کەوتە بارودۆخێکی سەختی ئابووری و ژیان بە تەواوی راوەستاو بەشێکی زۆری پرۆژە خزمەتگوزارییەکان راوەستان.

پاشەکشیی هەرێم


 لەسەر ئاستی عیراق ئەوا سیاسەتی تاک بڕیاریی هەندێک لایەنی کورد و نەگەڕانەوە بۆ دەستوور و یاسا جێگیرەکانی عیراق سەنگی هەرێمی بەرەو لاوازبوون بردوو ناوەندیشی بەهێزکرد! لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەرێمی کوردستان نەک لە جیگەی خۆی راوەستاوە، بگرە پاشەکشەیەکی زۆری کردووە، چونکە ئەوانیش پشت بە دەستوور و یاسای گەلان و وڵاتان دەبەستن، نەک بڕیار لەسەر سۆز و عاتیفە بدەن.

بۆیە ئێستا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بەرجەستە دەکات و دەیەوێت ئاهێک بۆ ژیانی خەڵک و تاکی کورد بگەڕێنێتەوە.

مانۆڕی سیاسییانەی یەکێتی


ئەو مانۆڕە سیاسییانەی سەرۆک بافڵ لە بەغدای پایتەختی حکومەتی عیراقی فیدراڵەوە دەیکات، تەواو بۆ خەڵک و گێڕانەوەی قووتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە، بۆیە هەموان پشتیوانی هەنگاوەکانی دەکەن، سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێی وایە، ژیان و نانی خەڵک لە پێش هەموو هەنگاوێکەوەیەو هەردەمیش یەکێتی بەرژەوەندیی خەڵکی خستۆتە پێش بەرژەوەندیی حزبەوە.

شێخی سەعدی دەڵێت، پیاوێک لە بیابانێکدا گیری خواردبوو تیونێتی شەکەتی کردبوو، کەوتە خۆڵ هەڵدانەوە، تا بگاتە ئاو، بەڵام لەبری ئاو توورەکەیەک زێڕی دۆزیەوەو دادی نەدا و مرد، بۆ؟ چونکە خەڵک لە بیابان بەئاو دەژی نەک بە زێڕ! گەلی کوردیش ئێستا شەکەتە و هەرێمیش پڕە لە قەیران و خەڵکی ژیان و ئاویان دەوێت نەک زێڕ.

پێشڕەو مەلاوەیسی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا