سلێمانی وەك پاكترین شار لە عێراق دەستنیشان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی ئامارەكانی توشبوانی تای خوێنبەربوون، سلێمانی پاكترین پارێزگا و زیقار پیسترین پارێزگای عێراقە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند : بەپێی نوێترین ئاماری تووشبوانی تای خوێنبەربوون، لەسەرانسەری عێراقدا 289كەس تووشی تای خوێنبەربوون، بوون و لەو ژمارەیەش 41كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەو ئامارەی تا ئێستا تۆماركراوە رێژەكە دەگاتە 14% .

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە پارێزگای زیقار 73كەس توشبوون و لەو ژمارەیەش پێنج كەسیان گیانیان لەدەستداوە و لە پارێزگای ئەنباریش چوار كەس تووشبوون.

وەزارەرتی تەندروستی عێراق هێمای بەوەشكرد، پارێزگای سلێمانی تاكە پارێزگایە كە پاكترین پارێزگایە و تائێستا هیچ تووشبوویەكی نییە.

هەرچی تایبەتە بە پارێزگای بەغدا تائێستا، 31كەس توشبون‌و پێنج كەسیان گیانیان لەدەستداوە، لە بەسرەش 47كەس توشبوون وحەوت كەس گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا