16ی مانگی داهاتوو چوار لە حوکمدراوانی بادینان ئازاد دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حومکدراوانی بادینان رایگەیاند، بڕیارە 16ی مانگی ئاداری 2023 چوار لە حوکمدراوانی بادینان و مانگی ئەیلولیش یەکێکی دیکەیان ئازادبکرێن.
 
بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان رایگەیاند، دوای تەواوکردنی ماوەی حوکمەکانیان، بڕیارە رۆژی 16ـی ئاداری داهاتوو چوار لە حوکمدراوانی بادینان (ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعید) ئازادبکرێن، هەروەها بڕیارە لە 9ـی ئەیلوولی 2023 شێروان شێروانیش ئازادبکرێت.”
وتیشی، سووکردنی سزاکانیان هۆکارێکی باشە بۆ ئازادکردنیان، ئەگەر نا دەبوو ماوەیەکی زیاتر لە زیندان بمێننەوە.
دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی 16-2-2021 بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزاکەیان جگە لە شێروان شێروانی کە 50٪ بوو کەمکرایەوە و بڕیارە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئازادبکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا