پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی شەش له‌شاری سلێمانی له‌نێوان (7750) بۆ (8750) دیناره.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان،كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی 6 له نێوان (175) بۆ (200) كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (44) چل و چوار دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی 6 له نێوان له‌نێوان (7750) بۆ (8750) دینار ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.