نوری مالکی: نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە نە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدرێت،بەیەک مەرج نەبێت ئەویش دەستپێکردنەوەی دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمانی عێراق.

مالكی لە وتارەكەیدا بە بۆنەی عاشورا پێشكەشی كرد رایگەیاند، عێراق وڵاتێكی فرە پێكهاتەیە و خەڵكەكەی لە پێكهاتە و مەزهەب و نەتەوەی جیا جیا پێكهاتوون، هەربۆیە ناتوانرێت هیچ ئیرادەیەك بەسەریدا بسەپێندرێت، تەنها بە ئیرادەی خەڵك نەبێت، كە لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەكانییەوە و لەلایەن پەرلەمانی هەڵبژێردراوەوە نوێنەرایەتی دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد: نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەنجام دەدرێت، تەنها بەو مەرجە نەبێت ، پەرلەمان دەست بە دانیشتنە ئاساییەكانی خۆی بكاتەوە.

ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات.

لە 10ی ئۆكتەبەری ساڵی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام درا بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكبهێنرێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی عێراق تووشی قەیرانێكی قوڵی سیاسی ببێتەوە.

لەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و دەستیان بە مانگرتن كرد محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی پەرلەمانی بۆ كاتێكی نادیار هەڵپەسارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا