تایبەت بە دامەزراندن وەزارەتی دارایی گشتاندنێك ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێكردنی دامەزراندن داوای داتای دەرچووە یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان لە وەزارەتەكان دەكات.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەت و پارێزگا و دامەزراوەكان كرد، بەزوویی داتای دامەزراندنە نوێیەكان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بكەن.

وەزیری دارایی لە نوسراوەكەیدا داوادەكات، ناوی سیانی و بڕوانامەی دەرچووە یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە بەرزەكان، ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بكرێت.

بەپێی یاسای بودجە، 37 هەزار كەس بەگرێبەست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دادەمەزرێندرێن، لەگەڵ دامەزراندنی 150 هەزار كەس بە گرێبەست كە وانەبێژان و خاوەن بڕوانامە و یەكەمی زانكۆكان دەگرێتەوە، بۆ سەرجەم پارێزگاكانیش دەبێت و بەپێی ژمارەی دانیشتووانیشیان دامەزراندنیان بەردەكەوێت و سەرجەم پڕۆسەكانی دامەزراندنیش رادەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا