رەوتی سەدر رێگری لە لێپرسینەوە لەپارێزگاری بانكی ناوەندی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری رایگەیاند، مستەفا موخیف كاندیدی رەوتی سەدر بووە بۆ پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی ‌و ئەو رەوتەش رێگری دەكات لەلێپرسینەوەی.

هاوپەیمانییەكە راشیگەیاند، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە حەسەن كەعبییە رێگری یەكەمە لە بەردەم لێپرسینەوەی مستەفا موخیف.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێستا دەنگێكی زۆر لەناو پەرلەمان دروست بووە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەپارێزگاری بانكی ناوەندی بكرێت، ئەوەش بەهۆی بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار.

بانكی ناوەندی دوو رۆژە بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار دابەزاندووەو لەرۆژی یەك شەممەشەوە، ئەو بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا