ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

عامر ئەلفایز، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ورد و ڕێکوپێک بەڕێوەبچێت، دامەزراندنی 250 هەزار کارمەندی گرێبەست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنە کارێکی ئاساییە و پرۆسەکە پێویستی بەوەیە سەرمایەی مرۆیی گەورەی لە پشتەوەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 400 ملیار دینار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەرخان دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، ئەو پارەیە لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکراوە، بۆئەوەی کێشەی نەبوونی بودجە بۆ کۆمسیۆن و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروست نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا