ئەمڕۆ سودانی دەگاتە میسر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە12ی حوزەیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی وڵاتەکەوە پێشوازی لێدەکرێت.

ئاشکرایانکرد، سەردانەکەی سودانی بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، هەروەها هاندانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە عێراق و زیادکردنی قەبارەی ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە و لەوچوارچێوەیەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.

ئاماژەیان بەوەکرد، گفتوگۆکردن دەربارەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و میسر، کە عێراق نێوەندگیری دەکات تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەیە.

لەکاتێکدا، محەمەد شیاع سودانی، لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە دووەمین سەردانیەتی بۆ میسر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا