نزیكەی ملیارێک دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری سلێمانی خەرجدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “كۆی گوژمەكە لەسەر داهاتەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزارە لە سنووری شاری سلێمانی كە بەشێكی بۆ دابینكردنی قیڕی شل و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شارەكەیە”.

ئەوەش هاتووە، “هەروەها بەشێكی دیكەی گوژمەكە بۆ ئامادەكردنی ڕێبەری گەشتیاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و بەهێزكردنی تۆڕی ئاو بۆ چەند شوێنێكی شاری سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەركردنی درا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا