عەمار حەکیم: پێویست نییە گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە حكومەتی ئێستادا رووبدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی ڕایگەیاند، پێویست نییە گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە حكومەتی ئێستادا رووبدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تەمموزی 2022 عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە جەژنی قورباندا ڕایگەیاند، هەموو لایەنەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پێویستی بە چاكسازیی هەمەلایەنە هەیە.
وتیشی، جیاوازی هەیە لە ڕاوبۆچوونەکاندا سەبارەت بە چۆنیەتی چاکسازیکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان جیاوزییەکەش بووەتە هۆی كاریگەری لەسەر ئیرادەی جێبەجێكردن و ڕێگری لە پرۆسەی بەردەوامبوون بۆ چاکسازی، دواخستنی پرۆسەی چاکسازیش بەردەوامی هەیە.
لە ماینەی وتارەکەیدا عەمار حەکیم داوایکرد، ئەنجومەنێكی باڵای ئاوەدانكردنەوە لە وڵات پێكبهێنرێت، كە لە شارەزایانی بواری ئابووری و پلاندانان و ئاوەدانكردنەوە پێكبهێرنێت.
سەبارەت بە كشانەوەی ڕەوتی سەدری لە پەرلەمان وتی، کشانەوەی ڕەوتی سەدر بە مانای دەرچوونیان نییە لە گۆڕەپانی سیاسی، بەو پێیەی ئەوان نوێنەرایەتی بەشێكی گەورەی گەلەكەمان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا