شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەریتانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسی رێگریكردن لە توندوتیژی جێندەری لە ململانێكان لە لەندەن دەكات.

رۆژی شەممە26_11_2022، دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ رێگریكردن لە تووندوتیژی جێندەری لە ململانێدا، وەك شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ژمارەیەك دامودەزگای پەیوەندیدار پێكدێت بەشداری لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەستپێشخەری نەهێشتنی توندوتیژی جێندەری لە پێكدادانەكاندا (PSVI) دەكەین، كە لە رێككەوتی 28-29ی تشرینی دووەمی 2022، لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.

رێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكا وتی: ئامانجی كۆنفرانسەكە چەسپاندنی هەوڵەكانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە سەرەكییەكان، لەوانەش ڕزگاربووان، بۆ دەستنیشانكردنی بۆشاییەكان لە وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی بۆ توندوتیژی جێندەری پەیوەست بە پێكدادانەكان و دەستەبەركردنی پابەندبوونەكان بە كردەوە لەلایەن حكومەتەكان، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی.

وتیشی: كۆنفرانسەكە نزیكەی 800 نوێنەر و بەرپرس لە تەواوی جیهان كۆدەكاتەوە كە بریتین لە وەزیرانی دەرەوە، نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رزگاربووان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا