پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی به سه‌ردانه‌كانی بۆ به‌غدا “كات بكوژێت”.
مه‌نسور به‌عیجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ته‌نیا بۆ كات كوشتن و په‌كخستنی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌یه”.
به‌عیجی وتیشی “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیازی ڕاده‌ستكردنی داهاته‌كانی به حكومه‌تی ناوه‌ندیی نییه، ئه‌وه‌ش جه‌وهه‌ر و خاڵی ناكۆكیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره”.
له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، بودجه ئاماده‌یه بۆ تێپه‌ڕاندن “مانای تیادا نییه به‌هۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پڕۆژه‌یاساكه په‌كخراوه” ده‌شڵێت “هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه نییه جگه له‌تێپه‌ڕاندنی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان”.
جارێكی دیكه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق گه‌ڕایه‌وه شاری به‌غدا، له‌نێو هێزه شیعه‌كان بۆچوونێكی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه نییه، به‌شێكیان داوای ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر به به‌غدا و به‌شێكی دیكه‌یان داوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ن، كه بریتییه له ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان.