هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانی لە عێراق کشایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی هێزێکی تایبەتی لە عێراق ڕاگەیاند، دوای تەواوکردنی ئەرکەکەیان.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: هێزی (OTH)، ئەرکەکەی لە عێراق تەواوکرد و گەڕانەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان لە کوەیت.

لە بەیاننامەکەدا باس لە پێکهاتەی هێزەکە دەکات کە لە دوو هەلیکۆپتەری CH-47و chinook، لەگەڵ هێزێکی پیادە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا ئەرکەکەیان تەواو بکەن پێکهاتبوو.

بەپێی بەیاننامەکە، هێزە هاوپەیمانەکان لە کاتی پپێویستدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پاڵپشتی ئەرکە مەیدانیەکان دەکەن لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکان، ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە یارمەتیدان و پاراستنی هێزە گشتیەکان.

ئەم کشانەوەیەش دوای ئەوەدێت، لەم دواییانەدا بەغدا و واشنتۆن گەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا