بەغدا پڕۆژەیەکی شەش خاڵی لەبارەی بودجەوە دەخاتەبەردەم هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی بواری ئابووری پێشنیازێکی نوێی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد کە پەیوەستە بە بڕگەی 13 و 14ی بودجەی گشتی عێراق.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری عێراق لەبارەی پێشنیازەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەکرد، پێشنیازی یەکەم ئەوەیە هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، پیشنیازی دووەمیش ئەوەیە نەوتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیازی سێیەم ئەوەیە لە ئەگەری ئەوەی نەتوانرێت لە ڕێگەی بەندەرەكانی توركیاوە نەوتی هەرێم هەناردە بكرێت، هەولێر نەوتەكە ڕادەستی بەغدا بكات، پاشان پێشنیازی چوارەم ئەوەیە، وەزارەتی نەوت جێگرەوە دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتن یان بەکارهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆدا.

باسی لەوەش کرد، پێشنیازی پێنجەم ئەوەیە، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەپێدانی پارەی 400 هەزار بەرمیل نەوت بە هەولێر ئەگەر لە هەرێم وەریبگرێت، پێشنیازی شەشەم و کۆتاییش ئەوەیە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمانی لە ناوخۆدا بخرێتەسەر هەژمارێكی سەر بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا