پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌پارێزگای بابل كچێك هه‌ڵده‌كوتێته‌سه‌ر ئاهه‌نگێكی ژنهێنان و خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی به‌ر چه‌قۆ ده‌دات.
پۆلیسی بابل له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ئاشكرایكرد، كچێك به‌چه‌قۆوه چووه‌ته نێو ئاهه‌نگێكه‌وه و هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر زاواكه، كه خۆشه‌ویستی كۆنی خۆی بووه و به‌ر چه‌قۆی داوه.
پۆلیس ده‌ڵێت، زاواكه برینداربووه به‌ڵام به‌زوویی گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رگرتووه.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌وه پۆلیسی بابل بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌تا نامه‌یه‌ك بۆ زاواكه چووه و داوایكردووه بچێته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه، پاشان زاواكه به برینداریی گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو هۆڵه‌كه.
له‌پاش ڕووداوه‌كه‌ش ئه‌و كچه‌ی زاواكه‌ی به چه‌قۆ برینداركردووه، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.