پۆڵەتیک پرێس
شەوی رابردوو (دووشەممە) هونەرمەند سابیر کوردستانی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆش مەراسیمی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی ڕەحیماوا بەڕێوەچوو.
سابیر کوردستانی لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەسەختی دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بو و شەوی رابردوو بەو هۆیەوە کۆچی دوایی کرد، بەئامادەبوونی خزم و هاوڕێیان و هەوادارانی ئەو گۆرانیبێژە لە گۆڕستانی ڕەحیماوای شاری کەرکوک کە زێدی خۆیەتی بەخاک سپێردرا.
هونەرمەند سابیر کوردستانی خاوەنی دەنگێکی زوڵاڵ و چەندین گۆرانییەو هەوادارێکی زۆری هەیە، هەربۆیە لەپاش مردنی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی خەڵکانێکی زۆر ماتەمگێڕیان بۆ ئەو هونەرمەندە راگەیاندووە.
فوتۆ _ هاوار فارس