بافڵ جەلال تاڵەبانی: قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی سیمبوولی تێکۆشانن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵیادی 49 ساڵەی شەهیدانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ و سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بە شکۆوە یادی ٤٩ ساڵەی شەهیدانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە و سەری رێزمان بۆ قەڵادزێییە تێکۆشەرەکان دادەنەوێنین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو سەربەرزیی کوردستان”.

وتیشی، “قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا، سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە. بۆیە ئەرکی حکومەتە خزمەتەکانی بۆ ئەو شارە خۆشەویستە، بارتەقای رەنج و قوربانیدانەکانیان بێت”.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، دروود بۆ رۆحی شەهیدانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە و سڵاوی خۆڕاگری بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەنێرین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەنج و تێکۆشانی ئێوە لە یاد ناکات و بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفادار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا