کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق ژمارەیەک لە لیستی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبڕیای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارە 56 لە لیستی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕەتکرایەوە.

میدیاکانی عێراق لە زاری بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە ڕایانگەیاند،” ژمارە 56 لە  لیستی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاری لابردنی دراوە”.

ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو ژمارەیە بەپێی یاسای عێراقی پەیوەندی هەیە بە ماددەی ساختەکارییەوە، بۆئەوەی ئەو لایەنەی ئەو ژمارەیەی پێدەدەرێت نەکرێتە ئامانج ئەو بڕیارە دراوە.

لەکاتێکدا بریارە، ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، جگە لە هەرێمی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا