ئامانجی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری هەرێم بچێتەوە بەغدا.

خالید شوانی، ئەندامی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی باڵای حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی کۆدەبێتەوە.”

وتیشی “ئامانجی سەردانەكە بۆ دیاریكردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و هەوڵەکان بۆ ئەوەیە بتوانین شایستە داراییەکانی هەرێم دەستەبەر بکەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ بودجەی گشتی 2021ی عێراق لەپەرلەمانەوە پەسەندكرا، بەڵام تائێستا كار بەو یاسایە نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا