گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی پێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانیان دەکەنەوە.

ئەمرۆ سێشەممە، 17ی ئایاری 2022، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند “ئاسمانی فرۆکەخانەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە بەھۆی نەمانی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین”.

ئاماژەیان بەوەشدا، بەھۆی نەمانی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین، ئاسمانی فرۆکەخانە بەڕووی گەشتە ئاسمانی یەکاندا کراوەتەوە و پێی خشتەکانی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی بەردەوامن

دوێنێ دووشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانیەکانی ڕاگرتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا