پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج تۆمەتبار رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی‌ تەقەكردن ‌و هەڕەشەكردن لە هاوڵاتییەك دەستگیركرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك لە بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات سكاڵای‌ تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقە لە دووكانەكەی‌ كراوەو هەڕەشەی‌ لێكراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانییان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد.

ئەوەشهاتووە، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر و گەڕان و بەدواداچونێكی چەند ڕۆژە توانرا هەر پێنج تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران:

ئـ، م، ع لەدایكبووی‌ 1996

س، ع، ق لەدایكبووی‌ 1991

م، ع، م، لەدایكبووی‌ 2002

ئـ، ئـ، ح لەدایكبووی‌ 1992

م، ع، ح لەدایكبووی‌ 1992

لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو بەبڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراون‌و لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا