مەكتەبی سیاسی یەكێتی: كاتێتی لە ئاستی نێودەوڵەتیش ئەنفال بە جینۆساید بناسرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا پەیامێك بڵاودەكاتەوە، لە پەیامەكەدا رایدەگەیەنێت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرلە دوای راپەڕینی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوە هەولًەكانی خستەگەر، بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو گوند و دێهات و ناوچانەی كە بەر ڕوخان و سوتاندنی پەلامارە كە كەوتن چ لە سەر بودجەی خۆیی وچ لە ڕێگەی حكومەتی هەرێم و رێكخراوە مرۆڤ دۆستە ناحكومیە جیهانیەكانەوە.

دەقی پەیامەكە…

لەیادی ئەو كارەساتەدا، درود بۆ رۆحی پاكی ئەو شەهیدانەی تەنها لەبەر ناسنامەی كوردبونیان بە ناهەق گولـلەبارانكران ، سڵاو بۆئەوانە دەنێرین كە ئازار و مەینەتیەكانی ئەو رۆژانەیان چەشت .

بۆ سارێژبوونی ئازارەكان و رەوینەوەی خەمەكانی كارەساتی ئەنفال كە 35 ساڵ لەمەوبەر رژێمی لە ناوچووی بەعس دژ بەگەلی كورد و پێكهاتەكانی تری كوردستان ئەنجامی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرلە دوای راپەڕینی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوە هەولًەكانی خستەگەر، بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو گوند و دێهات و ناوچانەی كە بەر ڕوخان و سوتاندنی پەلامارە كە كەوتن چ لە سەر بودجەی خۆیی وچ لە ڕێگەی حكومەتی هەرێم و رێكخراوە مرۆڤ دۆستە ناحكومیە جیهانیەكانەوە.

لە دوای رٍوخانی رژێمی بەعس و لەگەڵ دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراقیشدا ئەوە هەر یەكێتی بوو هەوڵەكانی بەگەڕ خست بۆ بە جینۆساید ناساندنی كارەساتی تاوانی ئەنفال و بە پێی ماددەی (132) دەستوری هەمیشەیی عێراق قەرەبووكردنەوەی زەرەرمەندانی تاوانەكانی ڕژێمی زامن كرد ، كاتێتی لە ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسرێت و دانی پێدا بنرێت.

ئەم ناساندنە ناوخۆیی و جیهانیەش رێگا بۆ هەموو قەرەبووە شایستەكانی تر دەكاتەوە ئەگەرچی هیچیان نابنە هاوشانی ئازارەكان.

ئەنفال ژانی نیشتمان و خەمی ئەبەدی نەتەوەیە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا