پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ژنێک بە سەربڕدراوی گەیەندرایە ناخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر.
بەگوێرەی زانیاری کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 2:50 خولەک تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە کە لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ سەری بڕدراوە”.
وتیشی، “ژنەکە تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر بووە و دایکی چوار منداڵە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ژن و مێردەکە کێشەیان هەبووە و پێشتریش کێشەکەیان بردووەتە لای ڕێکخراوەکانی ژنان”.