پەرلەمانتارێکی یەکێتی مژدەیەکی بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی پێیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بڕیار رەشید، پەلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی بەغدا هەواڵێکی خۆشی بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی پێیە و دەڵێت: بانکی ناوەندنی لاری نیە لەوەی سەرجەم قەرز و پێشینەکانی حکومەتی عێراق هاوڵاتییانی سلێمانیش بگرێتەوە.

د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: “دوای ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشەممه‌ له‌گه‌ڵ بەڕێز پارێزگاری بانكى ناوه‌ندی كۆبوینه‌وه،‌ به‌شێك له ‌كێشه‌ و گرفته‌كانى پارێزگایی سلێمانیمان پێگه‌یاند و پێداگیربووین لەسەری، به‌رێزیان داوایان كرد جارێکی تر ڕۆژی پێنجشەمە کۆببینەوە بۆ تاوێكردنى ئالیه‌تى چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بۆیە ئەمڕۆ بۆ دووهەم جار لەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووینەوە”.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وتیشی، “د.عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی هاوڕا بوو له‌گه‌ڵمان كه‌ سلێمانى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تری هەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانى تێدایه‌ بۆیه‌ كردنه‌وه‌ نوسینگەی بانكی ناوه‌ندى له‌ سلێمانى زەڕووڕیەتە چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ به‌شێكى زۆر له‌وگرفتانه‌ى كه‌هه‌یه‌

وتیشی، “به‌رێزیان به‌ڵێنیان دا له‌نزیكترین كاتدا نوسینگەکەیان بكه‌نه‌وه،‌ بۆ ئه‌وه‌ش تاوتوێی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی گونجاومان كرد. داواشمانکرد، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری رێكاره‌كانى بانكی ناوه‌ندى له‌سلێمانى جێبه‌جێ بكرێت لە رێگەی ئەو نوسینگەیەیان، له‌نێویشیان دۆلار به‌پێ رێنمایه‌كان به‌رێژه‌ى به‌رچاو بۆ سلێمانى دابین بكرێت و قه‌رز و پێشینه‌كانى بانكه‌كه‌ هاوڵاتیانى سلێمانیش بگرێته‌وه‌ به‌و گه‌ره‌نتیانه‌ى بانكی ناوه‌ندى دیاریده‌كات. هەروەها مۆڵەت دان بەنوسینگەیکانی ئاڵوگۆری دراو لەسەر لقی A و B بانکی ناوەندی, به‌رێزیان پاڵپشتى ئه‌م داوكاریه‌مان بوون وتیشی كاری تێدا ده‌كه‌ین هیچ لاریمان نیه‌ کە لەڕێگەی ئەو نوسینگەیەی دەیکەینەوە ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش بە هاوڵاتییانی سلێمانی بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا