قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر سەردانی و کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێم کرد و لەوێ لەلایەن کونسوڵی گشتییەوە پێشوازی لێکرا و چەند پرسێکی ناوخۆیی تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیمارات کە رۆژی چوارشەممە (28-2-2024) بەڕێوەچوو، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئیمارات کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ سودوەرگرتن لە ئەزمونی گەشەسەندنی ئەو وڵاتە لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ لای کونسوڵی گشتیی ئیمارات، باس لە چۆنییەتی کاری پێکەوەیی کرا بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی تا ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەک پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بکات بە تایبەتیش لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا”.

تەوەرەێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت کرا بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دواین پێشهاتەکانی ناوخۆ. سەبارەت بەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەدان کە هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: “نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت و پێویستە لەو وادەیەی کە بڕیارە بەم نزیکانە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری بکرێت، هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا