هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و بارهەڵگر لە نەورۆزدا قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام لە سەیرانگەکان، بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆکردنی ماتۆرسکیلی دوو تایە بۆ سەیرانگەکان قەدەغە دەکرێت، تەنیا ڕێگە بە هاتوچۆی ماتۆرسکیلی سێ تایە دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە نەورۆزی بڵاوکردەوە و تێێدا ئاماژەی بەوەکرد، هاتوچۆکردنی هەر بارهەڵگرێک کە کێشی هەڵگرتنی سەرووی 8 تەن بێت قەدەغە دەکرێت، لە کاتژمێر 6ی بەیانییەوە، تاکوو درەنگانی شەو و ئاساییبوونەوەی ڕێگەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، کامێرای چاودێری بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕەوی و پێشبڕکێکردن لە هەر شوێنێک دادەنرێت.

باسی لەوەش کرد، بە درێژایی ئەو ڕێگایانەی بۆ سەیرانگاکان دەچن، ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ بڵاوەیان پێدەکرێت بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و ڕێگەگرتن لە هەر سەرپێچییەک کە ببێتەهۆی خنکانی ڕێگەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا