سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، تاووتوێی پاراستنی یەكڕیزیی نێوان پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و راسپاردنی سەرۆكوەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان كرد.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ سێشەممە 18_10_2022 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی شانشینی یەكگرتوو (بەریتانیا) لە عێراق و شاندێكی یاوەری، دوایین پێشهاتەكان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق، هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و ئەركداركردنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی فیدراڵی، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردەوە،‌ گرنگە حكومەتی نوێی عێراق كارە لەپێشینەكانی دەستنیشان بكات و خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار پێشكەش بكات، دەرفەتیشی هەیە هەندێك لە كێشەكانی وڵات چارەسەر بكات، هەروەها لایەنە عێراقییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای وڵات دەبێ ستراتیژی بیربكەنەوە و پێكەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گێڕانەوە و پاراستنی سەقامگیری بكەن.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی كۆبووونەوەكە بوو، تێیدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی تەبایی و یەكڕیزیی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا و دەرفەتی فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان بەتایبەتی لە بواری كار و وەبەرهێناندا، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، ئامادەی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا