پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشوو پلەیەک بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە ئەوە هاتووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمان یەک بۆ دوو پلە بەرارود بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 20 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 15 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا