پۆڵەتیک پرێس
ئاوسانی سک یەکێکە لە دۆخە تەندروستییە بێزارکەرەکان، سیستمی خۆراکی کاریگەری زۆری لەسەر هەیە، هەندێک لە خواردنەکان هۆکارن بۆ ئاوسانی سک.
هۆکاری سەرەکی ئاوسانی سک غازاتی ڕیخۆڵەکانە کە بەهۆی خواردن و خواردنەوەکانەوە دروستدەبێت، ئەم خواردنانە ئەگەری ئاوسانی سک زیاتر دەکەن:
-شوتی
دەوڵەمەندە بە فرەکتۆز شەکری سروشتیە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بخورێت هۆکارە بۆ ئاوسانی سک.
-پەتاتە
ڕێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە و کاربۆهیدراتی بەرزە کە غازات دروستدەکات.
-پیاز
فەرکەتان جۆرە ڕیشاڵێکە لە پیازدا هەیە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس.
-پاقلەمەنیەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات و ئاوسانی سک.