پۆڵەتیک پرێس
ئەو توێژینەوە نوێیانەی پسپۆڕێکی ئۆکرانی کردویەتی سوودەکانی سەوزەوات و میوەکان بەپێی ڕەنگەکانیان دەردەخات.
پسپۆڕەکە باس لەوە دەکات هەموو سەوزەوات و میوەکان دژەئۆکسانیان تێدایە، ئەو سەوزەوات و میوانەی رەنگێکی مۆریان هەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، سوڕی خوێن، شێرپەنجەی گەدە کەم دەکەنەوە، یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن و رێژەی شەکری خوێن دەدەن.
ئەو سەوزەوات و میوانەی ڕەنگیان سوورە ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە دەکەن، ئەوانەی ڕەنگیان قاوەی باوە یان سپیە دژەبەکتریان و یارمەتی باشترکردنی بیرەوەری دەدەن و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دەمارە خوێنەکان کەم دەکەنەوە.
ئەوانەی ڕەنگیان سەوزە یارمەتی باشترکردنی هەناسەدان دەکەن و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکەنەوە، ئەوانەی ڕەنگیان پرتەقاڵی و زەردن بەرگری لەش بەهێز دەکەن و یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن.