فاسۆلیای سوور لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

فاسۆلیای سوور جۆرێکە لە پاقڵەمەنیەکان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لە زەڵاتەکان، شۆربا و لەگەڵ برنج و چەندین خواردنی دیکەدا بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا گرنگەکان، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، پڕۆتین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە.

فسۆلیای سوور لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت:

-فاسۆلیای سوور ترشی فۆلیک و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ، بۆریە خوێنەکان دەکات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کەم دەکاتەوە، ڕیشاڵەکانی ناوی جوڵەی ڕیخۆڵەکان چالاکتر دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات.

-یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن و گلۆکۆز دەدات، دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەکات.

طريقة عمل سلطة الذرة مع الفاصوليا الحمراء | Just Food

-فاسۆلیای سوور مادەی دژەپیربوونی تێدایە، لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ڕێگری لە دروستبوونی چرچولۆچی پێست دەکات، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕەونەقداری دەکات.

-یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات کە بەرز دەبێتەوە، پارێزگاری لە ڕێژەی شلەکانی ناو لەش دەکات و رێگری دەکات هەست بە هیلاکی و ماندووی بکەیت، کرداری هەناسەدان باشتر دەکات لەڕێگەی باشترکردنی کرداری گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە یارمەتی باشترکردنی کرداری گورچیلە دەدات و چارەسەری سەرئێشە دەکات، فاسۆلیای سوور هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا