چوار ڕێگای سروشتی چارەسەری خورانی قورگ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما خورانی قورگ یەکێکە لەو کێشانەی بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن و بێزاریان دەکات، خوارانی قوررگ بەهۆی سەرمابوون، ئەنفلۆنزا و هەستاریەوە دروست دەبێت، بەچەند ڕێگایەکی سروشتی دەتوانیت لەو کێشە بێزارکەرە ڕزگارت بێت.

چوار ڕێگای سروشتی چارەسەری خورانی قورگ دەکەن:

-هەنگوینی سپی
هەنگوین کۆنترین چارەسەرە کە بۆ هەوکردنی گەروو بەکارهاتووە، سوودێکی زۆری لە کەمکردنەوەی کۆکەدا هەیە، دەتوانرێت لەماڵەوە بەمشێوازە بۆ چارەسەرکردنی خورانی قورگ بەکاربهێنرێت ئەویش، دوو کەوچکی بچووک هەنگوین لەگەڵ چا یان ئاوی گەرم و لیمۆ تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە.

فوائد العسل الابيض - وصفة ماما

-زەنجەبیل
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ جەستە و کرداری هەناسە هەیە، هەروەها چارەسەری کۆکە دەکات.

فوائد الزنجبيل الصحية - جريدة زمان التركية

-نەعنا
نەعنا ناسرواوە بەوەی وەک چارەسەرێک بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشیەکان بەکاردەهێنرێت، یارمەتی هێورکردنەوەی گەروو و باشترکردنی هەناسە دەدات، خواردنەوەی چای نەعناش سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی کۆکە و خورانی قورگ هەیە.

أوراق النعناع - اكتشف كيف يمكنك الاستفادة من خصائص أوراق النعناع الطبية  الرائعة - لك العافية

-جاترە
وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کرداری هەناسە بەکاردەهێنرێت، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی گەروو دەدات و چارەسەری کۆکە دەکات.

فوائد الزعتر الاخضر البري في قائمة طويلة لا تُصدّق ! | مجلة سيدتي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا