نێچیرڤان بارزانی: دۆخەكە‌ وا خەریكە داهاتووی وڵات و ‏ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەكی جیدییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پەیامێكی لەسەر رەوشی سیاسی عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەوپەڕی پەرۆشی و نیگەرانییەوە لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین كە تا ‏دێت ‌بە ئاراستەی پەرتەوازەیی و قووڵتربوونەوەی زیاتری قەیرانەكان و ‏دووركەوتنەوەی ئاسۆی چارەسەردا دەڕۆن.

سەرۆكی هەرێم لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: بەوپەڕی پەرۆشی و نیگەرانییەوە لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین كە تا ‏دێت ‌بە ئاراستەی پەرتەوازەیی و قووڵتربوونەوەی زیاتری قەیرانەكان و ‏دووركەوتنەوەی ئاسۆی چارەسەردا دەڕۆن. دۆخەكە‌ وا خەریكە داهاتووی وڵات و ‏ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەكی جیدییەوە و كۆی پرۆسەی سیاسی و ‏حوكمڕانی و دامەزراوەكان پەكدەخات. ‏

ئەوەشهاتووە خۆپێشاندانی مەدەنیی ئاشتیانە، مافێكی رەوا و دەستووریی پارێزرا‌وە، بەڵام ‏پەكخستنی دامەزراوەی دادوەری دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، بۆیە داوا لە هەموو ‏لایەنەكان و لە خۆپێشاندەران دەكەین دامەزراوەكان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی بپارێزن ‏و لە رەوتی ئاشتییانە ‌و مەدەنی دوورنەكەونەوە. وڵات چیتر بەرگەی ئەم هەموو ‏قەیرانە سەخت و بارگرژییە ‌ناگرێت و درێژەكێشانی زیاتری ئاڵۆزی، دواجار بە ‏زیانی تەواوی گەلی عێراق تەواو دەبێت.‏

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: ئێمە ‌لە هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە جەخت لەوە دەكەینەوە كە وەك هەمیشە ‏بەشێكین لە چارەسەر و هەموو هاوكارییەك دەكەین بۆ لێكگەیشتن و پێكهاتنی ‏لایەنە عێراقییەكان. وڵات پێویستی بە گفتوگۆیەكی جیددیی نیشتمانی و ‏بەرپرسیارانەی لایەنە سیاسییەكانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەسەر بنەمای ‏دەستوور، هەر ئەوەش‌ ‌تاكە رێگەی دروستە بۆ دەرچوون لە قەیران و بنبەستی ‏سیاسی و گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارامی. ‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا