سەرۆكی هەرێم سەردانی سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی  سلێمانی دەكات و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 4ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستان بۆکۆبونەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی سلێمانی بكات.

هاوكات ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی  كۆمەڵی دادگەری كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دەستوری هەرێم و رەوشی ئێستای ناوخۆی كوردستان و ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا