پۆڵەتیک پرێس
جگەر ئەندامێکی سەرەکی جەستەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەواوی تەندروستی هەیە، سیستمی خۆراکیش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستبوونی جگەر هەیە.
بۆ تەندروستبوونی جگەر ئەم خواردنانە بخۆ:
-سەوزەواتەکان
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا، پڕۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵەکانیان تێدایە و یارمەتی تەندروستی دەدەن.
-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی باشترین پڕۆتینەکانە ئەمەش کرداری ڕزگاربوون لە ماددە ژەهراوییەکان ئاسانتر دەکات.
-سێو
دەوڵەمەندە بە بەکتین ماددەیەکی ڕیشاڵیە جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات بەمەش ڕێگری لە ماندوبوونی جگەر دەکات.
-سیر
بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی جگەر پارێزگاری لە تەندروستی دەکات و یارمەتی پاکبوونەوەی لە ژەهرەکان دەدات.