هۆکارەکانی هەست کردن بە گێژبوون لە وەرزی هاویندا چیە؟

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، ڕێژەیەکی زۆر لەخەڵک توشی کێشەی تەندروستی دەبن، هەندێک کات هەست بە گێژ بوون دەکەن.

بەپێی بڵاوکراوەکان، بەشی زۆری ئەو کەسانەی دەکەونە ئەو بارودۆخەوە، کەسانی بەتەمەن هەروەها خانمانی دووگیان، منداڵ و منداڵی تازە لە دایک بوو، لەگەڵ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و سییەکانیان هەیە.

شارەزایانی بواری تەندروستی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە وەرزی هاویندا زۆر هۆکاری جۆراوجۆر هەیە، بۆ ئەوەی هەست بە گێژبوون بکەی لە هاویندا، وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وشک بوونەوە.

لە وەرزی هاویندا، مەترسی توشبوون بە وشک بوونەوە زیاد دەکات، بەهۆی ئەوەی هەندێک کات جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە ڕێژەیەکی زۆر شلەی جەستە لە دەست دەدات.

هەندێک کات هەست بە گێژ بوون دەکەیت، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی کەم ئاو دەخۆیتەوەو جەستەت وشک دەبێتەوە.

هۆکارێکیتر مانەوەی زۆرە لە شوێنە داخراوەکاندا، بۆیە ڕەنگە لەو کاتانەدا هەست بە گێژبوون بکەیت، یاخود بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە هاویندا، بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆرو مانەوە لە شوێنی قەرەباڵخدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا