سوودەکانی قاوەی جۆ

پۆڵەتیک پرێس

قاوەی جۆ جۆرێکی قاوەیە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان سوودێکی زۆری بۆ کۆڵۆن هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی کرداری هەرس دەکات، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن و ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرەکان دەدات.

بەپێی توێژینەوەی زانکۆی لۆند لە سوید کە لە ماڵپەڕی هێلس لاین بڵاوکراوەتەوە ئەو ڕیشاڵانەی لەناو جۆدا هەن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.

ما هى فوائد قهوة الشعير للقولون ؟ - مجلة هي

خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەکی تەندروست یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی کێش دەدات، چونکە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکەن، بەپێی توێژینەوەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپدا هەیە بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامینەکانی ئەی و سی وادەکات پارێزگاری لە تەندروستی پێست بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا